سەردێڕ:

ئەو گرێبەستانەی عێراق لەگەڵ ئەمریکا واژۆی کردوون چی بوون؟

PM:12:13:18/04/2024

2616 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سودانی، شاندی عێراق ١٩ گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بوارەکانی دارایی و ئابووری و وزە و تەندروستیدا واژۆ کردووە.


بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، گرێبەستەکان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژیدان و بەشێکی گرێبەستەکان تایبەتن بە کەرتی تایبەت لە عێراقدا، بەشێکی تریشیان لەلایەن وەزارەتى نەوت و کارەبا و سندوقى عێراق بۆ گەشەپێدان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکى ئەمریکى واژۆ کراون.

لەلایەکی دیکەوە، یەحیا رەسوڵ وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، شاندەکەی عێراق گرێبەستێکى ٥٠٠ ملیۆن دۆلارى لەگەڵ وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا واژو کردووە بۆ پەرەپێدانى هێزە سەربازى و ئەمنییەکانى عێراق.

بەشێک لەو گرێبەستانە بریتیبوون لە:

١.یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و کۆمپانیای جەنەڕاڵ ئیلیکتریک، لە بواری پەرەپێدانی کەرتی وزە.

٢.یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای هانوێل، بۆ گرێبەستی هاوبەش لەبواری پەرەپێدانی هێڵی ستراتیجی گواستنەوە تایبەت بە کێڵگە نەوتیی و غازییەکان.

٣.یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای جەنەڕاڵ ئیلیکتریک، لە بواری گەشەپێدانی کێڵگە نەوتیی و گازییەکان.

٤.یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و کۆمپانیای ماک MACKی ئەمریکی بۆ بزوێنەر و ئامێرەکان، لە بواری دروستکردنی بزوێنەری تایبەتمەند.

٥.یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای KBRی ئەمریکی بۆ پەرەدان بە کێڵگە نەوتییەکان.

٦.یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای KBRی ئەمریکی بۆ پرۆسێسکردنی غازی سەرەتایی و گۆڕینی بۆ غازی شڵ و پەیوەندیدار.

٧. یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان بانکی عێراقی نیشتیمانی NBI و دامەزراوەی گەشەپێدانی دارایی نێودەوڵەتی ئەمریکی.

٨.رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای ترانس ئەتلانتیک پێترۆلیۆم لە بواری گەشەپێدان و بەڕێوەبردنی کێڵگەی نەوتی.

٩.یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای هانویلی ئەمریکی لە بواری پەرەپێدانی کێڵگەی غاز و رێگەگرتن لە بەهەردەردانی غاز.

١٠.یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای هانویلی ئەمریکی بۆ پەرەپێدان و خزمەتگوزاری کۆنتڕۆڵی بارودۆخ لە دوورەوە.

١١.یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای بیکر هیوزی ئەمریکی لە بواری بەکارهێنانی چارەسەری زیرەک، بۆ وەستاندنی بارودۆخی گڕگرتنی غاز و پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی و چاککردنەوە و پاراستنی.

١٢.یاداشتی لیکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای ئیمیرسۆن لە بواری تەکنەلۆجیا و بە ئۆتۆماتیکی کردن لە کێڵگە نەوتییەکاندا.

١٣.یاداشتی لیکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای GE لە بواری دابینکردنی چارەسەری و پاراستنی نەوتیی.

١٤.یاداشتی لیکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای "ئارک" بۆ وزە، لە بواری بەرهەمهێنانی غاز و بابەتە پەیوەندیدارەکانی.

١٥.یاداشتی لیکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای ئیمیرسۆن لەبواری پەرەپێدانی وزە و دابینکردنی ئامێرەکان.

١٦.یاداشتی لیکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای GE لە بواری دابینکردنی ئامێرەکان بۆ پرۆسەی بەکارهێنانی غاز لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەباییدا.

١٧.رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای هانویل لە بواری پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتییەکان و چارەسەری وەستاندنی گڕگرتنی غاز لە کێڵگەکاندا

١٨. رێککەوتن لەگەڵ بانکی جی پی مۆرگانی ئەمریکی، تایبەت بە پاڵپشتی عێراق بۆ گەشەپێدانی بانکە حکومی و تایبەتەکان و پێشکەشکردنی شارەزایی و راهێنانی بانکی بە عێراق.

 

١٩.یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای باکستەری نێودەوڵەتی بۆ هەماهەنگیکردن لە بواری تەندروستی و شووشتنی گورچیلە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە، ١٤ـی ئەم مانگە، شاندى عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی ئەمریکا و وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەو وڵاتە و چەندین بەرپرسی دیکەی واشنتۆن کۆبوونەوە و پرسی ئابوری و وەزەی عێراق یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکان لەگەڵ بابەتى دۆلار و لابردنى سزای سەر بانکە عێراقییەکان و ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق.













گەلەری