دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بەردەوام نرخەکەی بە چەند هۆکارێک روو لە بەرزبوونەوە بوو.
زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت گەیشتنی ئاڵۆزییەکان بە سوریا، بوونە هۆی ناسەقامگیری لە بازاڕی نەوتدا و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو ٩٠ دۆلار.
پاڵنەرێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتییەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٩ دۆلار بەرز کردەوە.