سەردێڕ:

بڕیارە لەم مانگەدا سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بکات

PM:01:09:17/04/2024

780 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ٢٢ی ئەم مانگە، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق کۆببێتەوە و گرنگترین مەلەفى سەردانەکەش، ئاو و وزە و بابەتى ئەمنییە.


سەبارەت بەهۆکاری سەردانەکەی بۆ عێراق، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، چەند پرسێکی وەکو هەناردەکردنەوەی نەوت و گازی سروشتی و ئاو، لە عێراق تاوتوێ دەکات.

باسی لەوەشکرد، پێداچوونەوە بۆ داواکەی حکومەتی عێراق دەکەن، بە تایبەتی لە دۆسیەی سامانی ئاودا هەوڵدەدەن ئەو کێشانەی هەیە لە نێوان حکومەتی عێراق و تورکیا بە تەواوەتی چارەسەر بکرێت.

ئەوەشی خستە روو، چەند پرسێکی وەکو هەناردەکردنەوەی نەوت و گازی سروشتی مەبەستێکی تری سەردانەکەی دەبێت بۆ عێراق.













گەلەری