سەردێڕ:

ئایا فشاری دەروونی هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە؟

AM:11:33:11/04/2024

1464 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر یێڤگێنی چێرموشکین پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجە ئاماژەی بەوەداوە، کەسانی دەمارگیر زیاتر لە کەسانی دیکە تووشی شێرپەنجە دەبن.


لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی "نیوز.رو"، ئەو پزیشکە دەڵێت، سترێس دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجەیی، بۆیە ئەگەر کەسێک لە حاڵەتی فشاری دەروونیدا بوو، لەگەڵ تێپەڕبوونیدا بەپێی کات، بارگرانی بۆ سیستمی بەرگری دروست دەکات و وادەکات ناهاوسەنگی تێیدا رووبدات.

بە وتەی چێرموشکین، فشاری درێژخایەن یان فشاری دەروونی کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت، دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستە، کە بە سیستمی بەرگری سەرەتایی دادەنرێت کە رێگری دەکات لە دەرکەوتنی ئەو خانەکان توانای گۆڕانیان بۆ گرێ هەیە.

بۆیە فشاری دەروونی بە هۆکارێکی ناڕاستەوخۆ دادەنرێت بۆ دروستبوونی شێرپەنجە، لەسەر بنەمای ئەمەش کەسانی دەمارگیر زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن.

ئەو پسپۆڕە پێشنیاری ئەوە دەکات کە گرنگییەکی تایبەت بەو ئەندامانە بدرێت کە لە رووی ئامارییەوە زۆرترین ئامادەیی بۆ وەرەم هەیە، وەک پێست و سییەکان و ریخۆڵەکان، چونکە یەکەم ئەندامن کە رووبەڕووی هۆکاری ژینگەیی نەرێنی دەبنەوە.













گەلەری