سەردێڕ:

جەژنی رەمەزان لەم وڵاتانە زووتر دەست پێدەکات

PM:08:42:09/04/2024

1536 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی جیاوازی کات لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر لە جیهاندا جەژنی رەمەزان چەند کاتژمێرێک جیاوازی تێدا دروستدەبێت، بەتایبەت لە نێوان وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا ورۆژئاوادا کە زیاترە لە پێنج کاتژمێر، بە دیاریکراویش جەژن لە نێوان چین و عێراق و پێنج کاتژمێر جیاوازیان هەیە.


بەگوێرەی ناوەندی لیکۆڵینەوەی فەلەکناسی جیهان بەهۆی هەبوونی مەودایەکی فراوان لە دووری نێوان کیشوەرەکاندا، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی جیاوازی لە بەڕێوەچوونی جەژنی رەمەزان لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر.

بەشێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا ، چین و کۆریا و هندستان بەراورد بە ئەوروپا پێنج بۆ حەوت کاتژمێر زووتر دەچنە جەژنی رەمەزانەوە.

چین و عێراق بە جیاوازی پێنج کاتژمێر لەم ساڵدا دەچنە جەژنی رەمەزانەوە و بە دیاری کراویش کاتێک هاوڵاتیانی ئاسیا و چین لە جەژنی رەمەزاندان هێشتا هاوڵاتیانی عێراق لە کۆتا رۆژی مانگی رەمەزاندان

هاوکات لە بارەی دیاری کردنی رۆژی جەژنەوە نووسینگەی عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەدا توانرا هیلالی مانگی شەوال ببینرێت و بەوپێیەش رۆژی چوارشەممە، ١٠ی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەسەرجەم شار و دێهات و ناوچەجیاوازەکانی جیهان موسڵمانان ئامادەکاری دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی جەژنی رەمەزان و یەکەم جاریشە هەردوو مەزهەبی شیعە و سوونە لە ١٠ـی مانگی نیساندا پێکەوە جەژنی رەمەزان ئەنجام بدەن.













گەلەری