سەردێڕ:

ناسا کاتی ناوچەیی تایبەت بە مانگ دادەنێت

PM:11:52:08/04/2024

2020 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی ئەرکی دانانی کاتی ناوچەیی تایبەت بۆ مانگی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بە ناسا سپاردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامانجی فراوانی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی ژینگەیەکی نێودەوڵەتی هاوپێچ لەگەڵ بۆشایی ئاسمان.


بابەتی دانانی کات بۆ مانگ "وەک لە ماڵپەڕی سپەیسدا هاتووە" لە کاتێکدایە کە پەرەسەندنی بەرژەوەندی جیهانی مرۆڤایەتی بۆ سازاندنی ژینگەیەک بۆ ژیان لەسەر مانگ لە داهاتوودا یەکێکە لە پلانە هەرە لە پێشینەکانی ناسا.

دانانی کاتی تایبەت بە مانگ، بەشێکە لە هەوڵێکی فراوانتر بۆ "دامەزراندنی ستانداردی کات لە تەنە ئاسمانییەکانی تر جگە لە زەوی و دەوروبەری"، بەپێی یاداشتێکی ٢ی نیسانی فەرمانگەی زانستی کۆشکی سپی و سیاسەتی تەکنەلۆژیا (OSTP). بەڵام هێشتا روون نەبووەتەوە کە ئایا مانگ ناوچەی کاتی جیاوازی دەبێت، وەک ئەوەی زەوی هەیەتی یاخود نا.

لە یاداشتەکەدا هاتووە: "سەرۆکایەتی ئەمریکا لە پێناسەکردنی ستانداردێکی کاتی گونجاو بۆ مانگدا ئاماژەی بەوە کردووە، "ستانداردێک کە وردبینی پێویست بۆ کارکردن لە ژینگەی مانگی دابین بکات، سوودی بۆ هەموو گەلانی بۆشایی ئاسمان دەبێت لە داهاتوودا".

لەبەر ئەوەی هێزی کێشکردن لەسەر مانگ کەمترە لە زەوی، کاتیش لەوێ کەمێک خێراتر دەجووڵێت، رۆژانە ٥٨،٧ مایکرۆ چرکە خێراتر دەجوڵێت، هەرچەندە ئەو جیاوازییە زۆر کەمە، بەڵام پەیوەندیکردن لەگەڵ یەکتر بۆ ژمارەی زیادبوونی ئەرکەکانی داهاتوو و کۆنترۆڵکردنی ئەرکەکان بۆ بەدواداچوونی وردی شوێنی مانگە دەستکردەکان و تیمەکان، لەنێو پرسەکانی دیکەدا، قورستر دەکات.













گەلەری