سەردێڕ:

بارانبارین دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن

PM:08:29:05/04/2024

44812 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و بارانبارین روو ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و چەند ناوچەیەکی عێراق دەکات. دەشڵێت، " لە رۆژی یەکشەممەدا ئەگەری بارانبارینی بەخووڕ هەیە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".


ئەمڕۆ هەینی، سادق عەتیە شارەزای کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەی شەممە بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکانی عێراق دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەندێ کات نیمچەهەور دەبن و دواتر دەگۆڕێن بۆ هەوری تەواو.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە سبەینێوە بارانبارین ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و کەرکوک و سەڵاحەدین و ئەنبار دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستە روو، رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و بارانبارین هەموو ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارینی بەخووڕ هەیە.

هاوکات، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشی پێشبینی کراوی سبەی شەممە بە گشتی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت. وتیشی، "پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی هەینی روو لە دابەزین دەکەن".













گەلەری