سەردێڕ:

عەبدوڵای حاجی مەحمود بۆ ئێن ئاڕ تی: هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەم و کوڕێکم بریندارە

PM:08:38:04/04/2024

17904 جار خوێندراوەتەوە

جێگری دوورخراوەی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و تا ئێستا شەڕ بەردەوامە. وتیشی، "بەهۆی شەڕەکەوە کوڕێکم و پێشمەرگەیەک بریندار بوون".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوڵای حاجی مەحمود جێگری دوورخراوەی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا هێزێکی چەکداریی هیرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی لە گوڵەخانە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی شەڕەکەوە دوو کەس بریندار بوون کە یەکێکیان کوڕەکەیەتی و ئەوەی دیکەیان بەرپرسی پاسەوانەکانییەتی. وتیشی، " تا ئێستا شەڕەکە بەردەوامی هەیە".  

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوڵەخانە شەڕەتەقە لەنێوان دوو هێزی پارتی سۆسیال دیموکرات روویدا و بەهۆی شەڕەکەوە هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکەدا بڵاوەی پێ کرا.

وریا حەمە کەریم - هەڵەبجە














گەلەری