سەردێڕ:

بەهۆی نەمانی پارە لە بانکدا گرفت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دروست بووە

AM:11:46:04/04/2024

1656 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نەمانی پارە لە بانکدا، گرفت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو لە چەند بانکێکی سنووری سلێمانیدا دروست بووە و مووچەخۆران باس لەوە دەکەن، ناکرێت هەموو رۆژێک رێگا ببڕن و بگەنە بانک و پارەی لێنەبێت.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەهۆی نەمانی پارە لە چەند بانکێکی سلێمانی و چەمچەماڵ گرفت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دروست بووە و بەرپرسانی بانکەکانیش باس لەوە دەکەن، چاوەڕێی پارەن لە هەولێرەوە پێیان بگات.

ئەو بانکانە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و لیواکان و پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆی تێدا دابەش دەکرێت.

مووچەخۆران باس لەوە دەکەن، ناکرێت هەموو رۆژێک بە رێگەی بانکەوە بن بۆ وەرگرتنی مووچە و پێیان بڵێن پارە نییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دەبووایە مووچەی خانەنشینانی سەربازی لە رۆژی سێشەممەی رابردوودا دابەش بکرایە.

دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پارەدارکردنی هەرێم بۆ مووچەی مانگی دوو، ٣٥٢ ملیاریان وەک پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیان خستووەتە سەر هەژماری هەرێم.

بڵاوکردنەوەی لیستی تەواوی مووچەخۆران دوای ئەوە دێت، دواى زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنى پارەکەى بەغدا لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە، رۆژی ٢٨ـی ئازار وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی دووی بڵاوکردەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی تێدا نەبوون.













گەلەری