سەردێڕ:

روونکردنەوەی ئاسایشی هەرێم لەبارەی ئەو تەرمەی ئەمڕۆ لە سلێمانی دۆزرایەوە

PM:11:30:03/04/2024

4588 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٤ ساڵیان لە ناو ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی بە مردوویی دۆزیوەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە ناوی عەلی فەتحوڵا هەرکی لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.

هاوکات، شاخەوان هەرکی خوشکەزای ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە باسی لەوە کرد، دوای ئەوەی پەیوەندییەکی زۆریان پێوەکردووە و وەڵامی نەداوەتەوە، رۆشتوونەتە ماڵەکەی و لەلایەن پۆلیسەوە دەرگاکە شکێنراوە، دواتر بینیویانە کە تەرمی عەلی فەتحوڵا لەناو ماڵەکەیدا کەتووە و شوێنی گوللـەیەک بە سەریەوە بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، خاڵی کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە و هەربەهۆی ئەو کێشەیەوە لە هەولێرەوە هاتووەتە سلیمانی و لەوێ ماوەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، ماوەی نزیکەی مانگێک لە سلێمانی ماوەتەوە و خێزانەکەی گەڕابوونەوە هەولێر.













گەلەری