سەردێڕ:

ناسا: خۆرگیرانی تەواوەتی روودەدات

PM:09:41:02/04/2024

2184 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ناسا رایگەیاند، هەشتی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، خۆرگیرانی تەواوەتی روودەدات و ماوەی خۆرگیرانەکەش چوار خولەک و ٢٨ چرکە دەبێت.


ئاژانسی ناسا لە درێژەی هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم خۆرگیرانە رووداوێکی دەگمەنە و ٢٠ ساڵ جارێک روودەدات.

هەر بەپێی پێشبینییەکانیش، لەگەڵ خۆرگیرانەکەدا دەرکەوتنی ئەڵقەیەکی خۆریش دەردەکەوێت، ئەویش بەهۆی ئەو بڵێسە ئاگرانەی لە خۆرەوە دەردەچن، کە ئەمەش رووداوێکی دەگمەنە.
ئاماژە بەوەشکراوە، خۆرگیرانی تەواوەتی بەدرێژایی کەناراوەکانی زەریای هێمن لە مەکسیک بۆ تەکساس و ١٤ ویلایەتی دیکەی ئەمریکا دەبینرێت و ئەگەری بینینیشی لە کەنەدا هەیە.














گەلەری