سەردێڕ:

٩٩٪ـی ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە

AM:11:56:01/04/2024

3768 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجامی ٩٩٪ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا و باکوری کوردستان بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو ئەنجامانە ئۆپۆزسیۆن بە رێژەیەکی زۆر لەپێش دەسەڵاتەوەیە.


بەپێی ئەنجامەکان، لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر ئۆپۆزسیۆن بە رێژەی ١٠٪ بۆ ٣٠٪ لەپێش دەسەڵاتەوەیە و لە ئامەد و وان و ماردین و دێرسیم و نۆ شاری گەورەی باکوری کوردستانیش پارتی ئازادی و دیموکراسی گەلان دەمپارتی یەکەمە.

هاوکات، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار ئاکەپە بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان تووشی شکستێکی گەورە بووە و پارتی گەلی کۆمار کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە بە سەرۆکایەتی ئوزگور ئۆزەل ٣٧.١٪ ـی دەنگەکانی هێناوە و پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.

ئەوەش بۆ یەکەم جارە لە ماوەی ٤٧ ساڵدا دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٧٧، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن "پارتی گەلی کۆمار" زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت کە ٣٧.١٪ ـی کۆی گشتی دەنگەکان بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان بەڕێوەچوو. هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکوری کوردستان پێنج ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت و گۆڕانکاری لە سەرۆکی شارەوانیەکانی شار و شارۆچکە و ناوچە و ناحیەکانی وڵاتەکەدا دەکرێت.













گەلەری