سەردێڕ:

ژمارەی گیانلەدەستدان لە هێرشە چەکدارییەکەی مۆسکۆ بەرز بووەوە

PM:07:33:28/03/2024

1268 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی فریاکەوتنی روسیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشە چەکدارییەکەی مۆسکۆ گیانیان لەدەستدا بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە ١٤٠ کەس.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی فریاکەوتنی روسیا رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئەو ھێرشە چەکدارییەی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر کرایە سەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کرۆکۆس ستی لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا، بەرزبووەتەوە بۆ ١٤٣ کەس.

ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشە چەکدارییەکەدا بریندرابوون، گەیشتووەتە ٣٦٠ کەس.

ڕۆژی هەینی، ٢٢ی ئەم مانگە، ھێرشێکی چەکداری کرایە سەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کرۆکۆس ستی لە مۆسکۆ، دواتر رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە ڕاگەیاند.

دواتر دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا رایگەیاند کە ١١ کەسیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشە سەربازییەکە، کە چواریان راستەوخۆ بەشداربوون لە ھێرشەکەی مۆسکۆ.













گەلەری