سەردێڕ:

وەزیری پەروەردە بڕیاری پێدانی شەش دەرەجەی بەم قوتابیانە دا

PM:09:43:26/03/2024

21308 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، شەش نمرەی بڕیار دەدەنە ئەو قوتابیانەی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی ١٢ـیان کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوە کرد، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی دۆخی ئەو قوتابیانەی کە لە تاقیکردنەوەی بەرایدا بەشداربوون بڕیاریان داوە شەش نمرەیان پێ بدەن.

دەشڵێت، "بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کە ئەمانیش هاوشێوەی قوتابیانی ئاسایی نمرەی بڕیار بیانگرێتەوە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکانم ڕاسپارد بە پێدانی شەش نمرەی بڕیار بە قوتابیانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی."

لە ماوەی رابردووشدا وەزیری پەروەردە بڕیاریدا بە پێدانی شەش نمرە بە قوتابیانی پۆلی ١٢.













گەلەری