سەردێڕ:

بەهۆی بێبازاڕییەوە؛ کاسبکارانی بازاڕی نیشتمانی هەولێر گردبوونەتەوە

PM:02:54:26/03/2024

5124 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بێبازاڕییەوە بەشێک لە کاسبکارانی بازاڕی نیشتمانی هەولێر گردبوونەتەوە. کاسبکارانیش هۆکاری بێبازاڕی بۆ دابەشنەکردنی مووچە دەگەڕێننەوە.


ئەو کاسبکارانە بە ئێن ئاڕتیان وت، سەرباری ئەوەی پارەی خزمەتگوزاری دەدەن بەڵام هیچ خزمەتگوزارییەکیان نییە. دەشڵێن، " ئەگەر مانگانە لەکاتی خۆیدا کرێ نەدەین راستەوخۆ کارەبای دوکانەکانمان دەبڕن".

 ئاماژەیان بەوەش کرد، بەهۆی بێبازاڕییەوە ناتوانن کرێی دوکانەکانیان بەتەواوی پەیدا بکەن و داوا دەکەن کرێی دوکانەکانیان بۆ کەم بکرێتەوە.

باسیان لەوەش کرد، بەهۆی بوونی چەند عەرەبانەیەک لەبەردەم بازاڕەکەدا، جموجوڵی بازاڕیان کەم بووەتەوە هەربۆیە داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی داواکانیان بدەنەوە و عەرەبانەکانی بەردەم بازاڕەکەش لاببەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەغدا پارەی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران ناردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بەسەردا گرتووە و تا ئێستا بەو پارەیەی بەغدا و داهاتی ناوخۆ دەستی بە دابەشکردنی مووچە نەکردووە.

هاوکات، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە ٥٠ رۆژە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە، بێبازاڕی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و بارگرانی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست بووە. 

 

 













گەلەری