سەرۆكى يەكێتى ھەناردە و ناردنكارانى ھەرێم بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی دواکەوتنی مووچە و بێبازاڕییەوە خەڵک ناتوانن پێداویستییەکانیان بکڕن، هەربۆیە زۆربەی شتومەک و کاڵاکان لە کۆگاکان ماونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆكى يەكێتى ھەناردە و ناردنكارانى ھەرێم بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، نرخی شتومەک و پێداویستییەکان لە مانگی رەمەزاندا جێگیرن و بەرز نەبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی دواکەوتنی مووچە و بێبازاڕییەوە
زۆربەی کاڵا و شتومەکەکان لە کۆگاکان ماونەتەوە و خەڵک ناتوانن پێداویستییەکانیان
بکڕن و جموجوڵی بازاڕ زۆر کز بووە.
ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا هاوردەکردنی شتومەک لەلایەن
بازرگانەکانیشەوە روو لە کەمیە بەهۆی کەمی داواکاری و خواستی هاوڵاتییان لەسەر
شتومەک لە ئەنجامی بێ مووچەییەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکی
٥٥ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، مووچەخۆران نزیکدەبنەوە لە
مانگی چوار و هێشتا مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، جگە لەوەی ساڵی رابردووش دوو
مووچەیان فەوتاوە.