سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەوە؛ بەغدا پارەی دیکە دەنێرێت؟

PM:12:34:26/03/2024

53932 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچە بدرێت. دەشڵێت، "رەنگە لەم هەفتەیەدا بەغدا بڕێک پارە بۆ هەرێم بنێرێت بۆ دابەش کردنی مووچەی مانگی ئازار".


ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لەنێو ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم باس لەوە کراوە بەو بڕە پارەی لە بەردەست دایە دەست بە دابەش کردنی مووچە بکرێت، بۆیە سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەو پرسە یەکلایی دەکرێتەوە.

باسی لەوەش کرد، حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیاری داوە دەست بۆ پارەی داهاتی ناوخۆ نەبات بۆ دابەشکردنی مووچە و دەیەوێت سەرجەم ئەو کورتهێنانەی هەیە لەلایەن بەغداوە بنێردرێت.

ئەوەشی خستە روو، رەنگە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق بڕێکی دیکە پارە بۆ هەرێم بنێرێت بۆ دابەش کردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەغدا زیاتر لە ٦٠٨ ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە کردووە، بەڵام بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و قوباد تاڵەبانی جێگری و بە رەزامەندی سەرجەم وەزیرەکان، دەست بەسەر مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمدا گیراوە و ئامادە نین مووچە دابەش بکەن.

گۆران عەبدوڵا-بەغدا

هێرش قادر-هەولێر













گەلەری