سەردێڕ:

سەرۆکی یەکێتی پێشتر ستایشی پارتی و بارزانی دەکرد؛ بەڵام ئێستا خۆی ناکۆک نیشان دەدات

PM:11:33:25/03/2024

3424 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی پێشتر ستایشی پارتی و مەسعود بارزانی دەکرد ئێستاش خۆی ناکۆک نیشان دەدات، لە کاتێکدا لە چوار ساڵی رابردوو، بافڵ تاڵەبانی پشتگیریی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی کردووە.


لە رابردوودا بافڵ تاڵەبانی ستایشی پارتی و مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و کابینەی حکومەتەکەی دەکرد، کەچی ئێستا خۆیان وا نیشان دەدەن کە گرفت وناکۆکیان هەیە.

هاوکات، سەرۆکی یەکێتی بەردەوام لە کۆنگرە رۆژنامەوانی و دەرکەوتنەکانیدا ستایشی سەرۆکی پارتی و کابینەکەی مەسرور بارزانی کرد بەدرێژایی چوار ساڵی رابردوو، بەڵام لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردن، بەجۆرێکی تر قسە دەکەن و لە میدیاکانیانەوە دەڵین کێشەیان لەگەڵ پارتی هەیە.

بەدرێژایی چوار ساڵی رابردوو، بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی لە هەموو بڕیارەکاندا هاوبەشی پارتی بوو و پشتگیری حکومەتەکەی مەسرور بارزانی کرد.

پشتگیرییەکەی بافل تاڵەبانی و یەکێتی بۆ کابینەکەی مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە، جگە لە بڕینی مووچەی خەڵک و پاشەکەوتکردنی لە حکومەت، باجیان چەندین هێندە لەسەر شانی هاوڵاتیان وکاسبکاران زیاد کرد و خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبایان لە خەڵک بڕی و خۆپیشاندەر و چالاکانیان کوشت و خستنیاننە زیندانەوە، نەک هەر ئەوەش، ئێستاش یەکێتی بە رێککەوتن لەگەڵ مەسرور بارزانی، فەرمانبەرانی سنوری سلێمانی ناچار کردووە هەژماری من پڕبکەنەوە بەرامبەر دەستکەوتی مادی بۆ حزبەکەی لەو پڕۆژەیە.













گەلەری