سەردێڕ:

مامۆستایانی ناڕازی: یەکێتی و پارتی دوو رووی دراوێکن و سەرقاڵی برسیکردنی خەڵکن

PM:07:57:25/03/2024

1196 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆیشتوون بە یەکێتی بڵێن مووچە بە بارمتەگیراوەکانیان ئازاد بکەن، کەچی ئەوان لە وەڵامدا هاوڕێکانیشیان بە بارمتە گرت. دەشڵێت، "یەکێتی و پارتی و دوو رووی یەک دراون"


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، یەکێتی لە رێگەی هێزەکانیەوە سەلماندی کە جگە لە رووە بێزراوەکەی تری دراوی پارتی هیچی دیکە نییە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەوان وەک مامۆستایانی ناڕازی رۆیشتن بە یەکێتی بڵێن مووچە بەبارمتەگیراوەکانیان ئازاد بکەن، کەچی ئەوان لە وەڵامدا هاوڕێکانیشیان بە بارمتە گرت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە سلێمانی دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان مامۆستایان لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیش رێگرییان لە خۆپیشاندانەکە کرد و هاوکات، رێگرییان لە تیمی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تیش کرد رووماڵی ناڕەزایەتی مامۆستایان بکەن و مەروان فەرەیدون وێنەگری ئێن ئاڕ تییان دەستگیر کرد.













گەلەری