AM:11:37:25/03/2024
4280 جار خوێندراوەتەوە
لەکاتی رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایاندا لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە هێرشکرایە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی و دەستیان گرت بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانیاندا.
ئەمڕۆ لە سلێمانی دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان مامۆستایان لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیش دەیانەوێت رێگری لە خۆپیشاندانەکە بکەن و هاوکات، رێگرییان لە تیمی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تیش کرد رووماڵی ناڕەزایەتی مامۆستایان بکەن و کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیان لێوەرگرتن.
ئەمڕۆ لە شەقامی
بازنەیی مەلیک مەحمود و لە بەردەم پارکی مەلیک مەحموددا مامۆستایان دەستیان بە
خۆپیشاندان کردەوە و دەیانەوێت بەرەو دەباشان بڕۆن.
بەپێی
زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، چەند مامۆستایەک لە کەلار دەستگیرکراون کە ویستوویانە
بە مەبەستی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی، بەرەو سلێمانی بەڕێبکەون.
هـ.ئـ