سەردێڕ:

رووسیا: هێرشمان کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوەندی وزە لە ئۆکرانیا

PM:07:27:24/03/2024

1364 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، ژمارەیەک ناوەندی وزە و کارگەی دروستکردنی بەلەمی خێرای بێ سەرنشین و کۆگای چەک تەقەمەنی لە ئۆکرانیا، لەلایەن ھێزەکانی رووسیاوە کراونەتە ئامانج.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ھێزەکانیان بە مووشەک زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە ئۆکرانیا لەوانە چەند وێستگەیەکی کارەبا و غاز، ھەروەھا چەند کارگەیەکی دروستکردنی بەلەمی خێرای بێ سەرنشین.

باسی لەوەش کردووە، ھەر لە میانی ھێرشەکاندا، بەشێک لەو چەک و تەقەمەنییانە لەناوبراون کە لەلایەن وڵاتانی ناتۆوە ڕەوانەی ئۆکرانیا کرابوون.

پێشتر سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، سوپای رووسیا بە ئاراستەکردنی مووشەکی "کروز"، ھێرشی کردووەتە سەر شاری کیێڤ.













گەلەری