سەردێڕ:

چەند فەرمانگەیەکی دیکەی سلێمانی بایکۆتی کارەکانیان راگەیاند

AM:10:09:24/03/2024

2996 جار خوێندراوەتەوە

دوابەدوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی، چەند فەرمانگەیەکی دیکەی سلێمانی دژی پێنەدان و دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی کارەکانیان راگەیاند.


دژی پێنەدان و دواکەوتنی مووچەکانیان هەریەک لە تاقیگەی بیناسازی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و داواکاری گشتی، رێگاوبان، چاودێری کۆمەڵایەتی بایکۆتی کارەکانیان راگەیاند.

ئەو فەرمانبەرانە داوای مووچەکانیان دەکەن، کە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە بەغدا پارەی مووچەی بۆ هەرێم ناردووە و حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بەسەردا گرتووە و دابەشی ناکات.

ئەو فەرمانبەرانە باس لەوەدەکەن، "ئەگەر بەرپرسەکانیش هاوشێوەی خەڵک دەژین قەینا بەڵام تەنها خەڵک دۆخی بەم جۆرەیە."

باس لەوەشدەکەن، "ئێمە ئەرکی خۆمان بەجێهێناوە، بەڵام لەوە زیاتر ناتوانین و وەزیری دارایی بە ئاشکرا دەڵێت مووچە دابەشناکرێت."

ماوەی ٥٠ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، جگە لەوەی ئەو مووچەیەی کە بڕیارە وەریبگرن، مووچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر بە ناوی مووچەی مانگی ٢ی ئەمساڵەوە دابەشیدەکات، ئەوەش بەو مانایە دێت، لەماوەی شەش مانگدا مووچەخۆران تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە.













گەلەری