سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: هەوڵدەدەین بە زووترین کات دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکەین

PM:03:29:22/03/2024

1080 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، تاوتوێی پێشنیازی هەموارکردنەوەی بودجە دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان. دەشڵێت، "هەوڵدەدەین بەخێرایی کێشەی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم چارەسەر بکەین".


ئەمڕۆ هەینی، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی بلۆمبێرگی راگەیاند، حکومەتی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیاری هەموارکردنەوەی بودجەی عێراق دەکات کە رێگەی پێدەدات شایستەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان بدات کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.

باسی لەوەش کرد، هەوڵدەدەن بە خێرایی کێشەی تێچووی دەرهێنانی نەوت چارەسەر بکەن و بە زووترین کات دەست بە هەناردەکردنەوە نەوتی هەرێم بکەنەوە.

دەشڵێت، :وەزارەتی نەوت دەیەوێت پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی ئەو گرێبەستانە بکات کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا جیهانییەکانی نەوتدا کراوە."

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووەوە دوای بڕیارێکی دادگای پاریس بە نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەشێوەیەکی سەربەخۆ، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە راگیراوە و تاوەکو ئێستاش دەستی پێنەکردووەتەوە.













گەلەری