سەردێڕ:

لە ١٢ کاتژمێردا؛ زۆرترین بڕی باران لە کوێ باریوە؟

PM:11:20:21/03/2024

8112 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی ئەمشەو زۆرترین بڕی باران لە مێرگەسوور باریوە کە ٥.٢ ملم و کەمترین بڕیش لە پیرمام و سلێمانی بووە کە هەریەکێکیان ٠.١ ملم بارانیان لێ باریوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی لە ماوەی کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی ئەمشەو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، لەو ماوەیەدا کەمترین بڕی بارانبارین لە سلێمانی و پیرمام باریوە بە بڕی ٠.١ ملم.

هاوکات، لە چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێم بڕی بارانبارین لەو ١٢ کاتژمێرەدا بەمجۆرە بووە:

شەقڵاوە ٠.٣ ملم

زاخۆ ٠.٦ ملم

ئاکرێ ١.٢ ملم

ئامێدى ٢.٠ ملم

بارزان ٣.٨ ملم

هەڵشۆ ٠.٤ ملم

خەبات ٠.٢ ملم

مانگیش ٠.٢ ملم

سۆران ٠.٤ ملم

ماوەت ٠.٦ ملم

سیدەکان ٠.٦ ملم

پێشتریش کەشناسی هەرێم رایگەیاندبوو، سبەینێ هەینی، بەگشتی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و لەکاتەکانی بەرەبەیان دابارین بەشێوەی نمەباران دەستپێدەکات سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکان و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا دەبارێت.

باسی لەوەش کرد، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە شێوەی دابارینەکە بۆ لێزمەباران لەگەڵ هەورەبروسکە دەگۆڕێت، بەتایبەت لە سەنتەری شاری هەولێر و لە ناوچەکانی گەرمیان.













گەلەری