سەردێڕ:

کەشناسی: لێزمەباران و هەورەبروسکە بەردەوام دەبێت

AM:10:56:21/03/2024

1632 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ناوجە شاخاوییەکاندا نمەباران دەبێت و ئەگەری هەیە کەمێک تاوەباران بێت، دەشڵێت، سبەی هەینی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە و لێزمەباران و هەورەبروسکە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبارێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری گۆڕینی کەشەکە بۆ تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە، بەتایبەت لە شارەکانی هەولێر و دهوک و دەوروبەری.

ئاماژە بەوەش کراوە، سبەینێ هەینی، بەگشتی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و لەکاتەکانی بەرەبەیان دابارین بەشێوەی نمەباران دەستپێدەکات سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکان و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا دەبارێت.

باس لەوەش کراوە، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە شێوەی دابارینەکە بۆ لێزمەباران لەگەڵ هەورەبروسکە دەگۆڕێت، بەتایبەت لە سەنتەری شاری هەولێر و لە ناوچەکانی گەرمیان.

دەشڵێت، "پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ ٣ بۆ ٤ پلە نزمدەبنەوە ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٣

سلێمانی :١١

دهۆک : ١٠

زاخۆ: ١١

هەڵەبجە : ١٤

کەرکوک : ١٥

سۆران : ٨

گەرمیان : ١٦

حاجی ئۆمەران : ٢













گەلەری