سەردێڕ:

دارایی هەرێم: پارەی مووچە ئامادەیە و چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆکی حکومەتین بۆ دابەشکردنی

PM:11:29:20/03/2024

74468 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە تەواوکراوە و پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە لەبەردەستدایە. دەشڵێت، چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەرن بۆ دابەشکردنی مووچە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارەی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم ئامادەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر لە ٦٠٧ملیار دینار لەبەردەستدایە و بە داهاتی ناوخۆش کورتهێنانی مووچە پڕ دەکرێتەوە و هیچ کێشەیەک لەبەردەم دابەشکردنی مووچەدا نەماوە و دوای رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، لیستی مووچە بڵاو دەکەنەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بڕی ٣٧ ملیار و ١٢٣ ملیۆن دیناریان خستووەتە سەر هاژماری بانکی هەرێم ، بۆ مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی.

بەوەش لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا حکومەتی عێراق ٦٠٧ ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام سەرەڕای هەبوونی داهاتی ناوخۆ، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و قوباد تاڵەبانی جێگری و بە رەزامەندی سەرجەم وەزیرەکان، مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم حجز کراوە و ئامادە نین دابەشی بکەن.













گەلەری