سەردێڕ:

لە ١٢ کاتژمێردا؛ زۆرترین بڕی باران لە کوێ باریوە ؟

PM:09:34:20/03/2024

11496 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا زۆرترین بڕی باران لە مێرگەسۆر بە بڕی ٢٨.٨ملم باریوە و کەمترین بڕی بارانبارینیش لە چەمچەماڵ بووە کە کەمتر لە ملیمێک باران باریوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ بۆ کاتژمێر ٩ـی ئەمشەو زۆرترین بڕی باران کە ٢٨.٨ ملم بووە، لە سنووری مێرگەسۆر باریوە.

باس لەوەش کراوە، لە سەر ئاستی پارێزگاکاندا، بەرزترین رێژەی بارانبارین لە سنوری سلێمانی بووە بە رێژەی ٩.٨ملم و پاشان لە دهۆک بە رێژەی ٧.٨ملم و دواتر لە هەڵەبجە بووە بە رێژەی ٣.٢ملم، لە هەولێریش کەمترین رێژەی بارانبارین هەبووە کە بە تیکڕا ٢.٢ملم بووە.

بڕی بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم:

ئاکرێ ٣.٢ ملم

ئامێدی ٢.٨ ملم

بامەڕنێ ٧.٢ ملم

بازیان٤.٢ ملم

دەربەندیخان ٢.٦ ملم

حاجی ئۆمەران ٥.٤ ملم

هەڵشۆ ٩.٢ ملم

مانگیش ٢.٢ ملم

سۆران ١٠.٦ ملم

پێنجوێن ٩.٤ ملم

ماوەت ٤ ملم

قەڵادزێ ٥.٨ ملم

باتوفە ٤ ملم

سیدەکان ١٠ ملم

زاخۆ ٢.٦ ملم

پیرمام ٩.١ ملم













گەلەری