سەردێڕ:

سەرۆکی پارتی: بایکۆتی هەڵبژاردنمان نەکردووە

PM:06:06:20/03/2024

3652 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی رایگەیاند، ئەوان وەک پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنیان نەکردووە. بەڵکو لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکدان کە یاساکانی هەرێمی تێدا پێشێل نەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاند، ئەوان وەک پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنیان نەکردووە.

هاوکات، بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، باڵیۆزی ئەمریکا داوای کردووە پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کێشە و نیگەرانی و تێبینییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی هەرێم چارەسەر بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٨ـی ئەم مانگە، مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتبوو، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژ بە هەرێمن و بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەشداری هەڵبژاردنی نادەستوری ناکەن.













گەلەری