سەردێڕ:

بەهۆی رووخانی پردێکەوە لە گەرمیان ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ نزیکەی ٤٠ گوند دروستبوو

PM:12:55:20/03/2024

1228 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کردووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی دوێنێ، پردێک لە سنووری کفری دارووخا و بەهۆیەوە رێگەی هاتوچۆی نزیکەی ٤٠ گوند ئاستەنگی بۆ دروست بوو.


ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سنووری کفری لافاو و بارانبارینی بەخووڕ بووەتە هۆی دارووخانی پردی ناوچەی سەرقەڵا، بەوهۆیەشەوە رێگەی هاتوچۆی نزیکەی ٤٠ گووندی ناوچەکە ئاستەنگی بۆ دروست بوو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا هاوڵاتییانی سنوورەکە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە سەرقاڵی چاککردنەوەی پردەکەن بۆ ئەوەی رێگەی هاتوچۆی ناوچەکە چاک بکەنەوە.

هاوکات بەشێک لە هاوڵاتییانی سنووری ناوچەکە بە ئێن ئاڕتیان راگەیاند، نزیکەی ساڵێکە ئەو پردە زیانی بەرکەوتووە و لایەنی پەیوەندی دار بێ خەم بووە لە ئاست چاککردنەوەی.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ سێشەممە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخووڕ شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەو هۆیەشەوە لە هەولێر و دهۆک و چەندین شار و شارۆچکەی دیکە لافاو دروست بوو.

لە دهۆک بە هۆی لافاوەکەوە سێ کەس گیانیان لە دەستدا و سەدان ماڵ ئاویان تێچوو و بەشێکی زۆری هاوڵاتییان زەرەرمەند بوون.

هاوکات لەو سەرووبەندەدا، کەشناسی هەرێم هۆشداری دا بە هاوڵاتییان، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
محەمەد عەدنان - کفری













گەلەری