سەردێڕ:

کەشناسی: شەستەباران دەبێت و لەم شارە بڕی بارانبارین زیاتر دەبێت

AM:10:41:20/03/2024

42036 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ شەستەباران و تەرزە دەبارێت و لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بڕی بارانبارین زیاتر دەبێت، لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگاکان نمەباران و شەستەباران دەبارێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بڕی بارانبارین زیاتر دەبێت و هەندێ کات لەکاتى باران هەورەتریشقە و تەزرەبارین دەبێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییە بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەیە.

ئەوەش خراوەتە روو، سبەی پێنجشەممە لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سنوورە باران بەشێوەی مامناوەند دەبارێت و ناوچەکانی دیکەش بەگشتی ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :١٦

سلێمانی :١٥

دهۆک :١٣

زاخۆ : ١٤

هەڵەبجە : ١٦

کەرکوک : ١٨

سۆران : ١٢

حاجی ئۆمەران :٦

گەرمیان : ٢٠













گەلەری