سەردێڕ:

گرنگی خواردنی نەعنا دوای بەربانگ

PM:07:48:19/03/2024

1492 جار خوێندراوەتەوە

نەعنا یەکێکە لە گرنگترین و باشترین جۆرەکانی گیا، تایبەتمەندە بە بۆن و تامە خۆش و جیاوازەکەی، هەربۆیە بە خواردنەوەیەکی تەندروست دادەندرێت.


بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی "Eating Well" دا بڵاوکراوەتەوە کە تایبەتە بە تەندروستی و خۆراکی مرۆڤ، باس لەوە دەکات خواردنی نەعنا دەتوانرێت وەک خواردنەوەیەکی تەندروست لەدوای بەربانگ لە مانگی ڕەمەزاندا بەکاربهێنرێت، چونکە یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات و چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

نەعنا دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، ئەمە جگە لەوەی هەندێک پێکهاتەی تێدایە کە دەمارەکان هێور دەکەنەوە و دەبێتە هۆی باشترکردنی کارکردنی ڕیخۆڵەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی نەهێشتینی ئازاری گەدە، هەروەها بەرەنگاری قەبزی و کێشە جۆراوجۆرەکانی گەدە دەبێتەوە

خواردنی نەعنا دڵەکزێ ناهێڵێت، کێشەی قۆڵۆن کەمدەکاتەوە،هەروەها خانەکان لە تێکچوون دەپارێزێت.













گەلەری