سەردێڕ:

عێراق بڕیاریدا قەرزەکانى بانکى بازرگانیی عێراق لە پشکى هەرێم لە بودجە بداتەوە

PM:07:26:19/03/2024

2776 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى عێراق بڕیاریدا لە پشکى هەرێم بۆ ساڵى ٢٠٢٤ ، ئەو قەرزانە بداتەوە کە پێشتر هەرێم لە بانکى بازرگانى کردووە.


نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەى هەفتانەیەدا وەزارەتی دارایی راسپاردووە بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەی کە هەرێم لە بانکی بازرگانی عێراقى کردووە، پارەی قەرزەکانیش لە پشکى هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دابشکێنرێت.

بە گوێرەی بڕیارەکەش، گەڕاندنەوەی قەرزەکانی بانکی(TBI) بە شێوەی قیست دەبێت، بۆ هەر ساڵێکیش بڕی ٦٣٦ ملیار دینار دەدرێتەوە بە بانکەکە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر دەسەڵاتدارانى هەرێم لە رێگەى کڕینەوەى چەکى بانکیی، پارەیان لە بانکى بازرگانى عێراق ناسراو بە تى بى ئاى کردووە و پارەکەى بۆ نەگەڕاندووەتەوەو سەرۆکى پێشووى بانکەکە کە ئێستا لە زیندانە، کارئاسانی بۆ بەرپرسانی هەرێم کردووە کە قەرز لە بانکەکە بکەن.













گەلەری