پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە بەشێکی شەقام و گەڕەکەکانی هەولێر لافاو دروستبووە و لە چەند شەقامێکیشدا ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە.
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە هەرێم کردووە، لە هەولێر لافاو لە چەند شەقام و گەڕەکێکدا دروستبووە و ئاو چووەتە ناو دووکان و ماڵی هاوڵاتییانەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، لەناو بازاڕی تەیراوا لافاو
دروستبووە و ئاو چووەتە ناو دووکانەکانەوە، چەند کاسبکارێکیش لە دووکانەکانیاندا
گیریان خواردووە.
ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتەوە و
لە دهۆکیش بەهۆی لافاوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
کەشناسی هەرێم هۆشداری داوەتە هاوڵاتییانی سەرجەم ناوچەکان کە ئەگەر
بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیاندا نەیەنە دەرەوە.