سەردێڕ:

لەکاتی شووشتنەوەی گورچیلەیدا؛ لە رانیە کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:01:58:19/03/2024

7404 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەسێک لە سەنتەری گورچیلەی دەستکردی رانیە لەکاتی شووشتنەوەی گورچیلەیدا گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، تەها محەمەد وتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەسێک لەکاتی شووشتنەوەی گورچیلەیدا لە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لە رانیە دڵی وەستاوە و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسە لەماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا، هەفتەی سێ جار لە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد شووشتنەوەی گورچیلەی بۆ کراوە.

وتیشی، ئەو کەسە دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنە بووە و تەمەنی سەرووی ٥٥ ساڵ بووە.

سابر عەبدوڵڵا – راپەڕین













گەلەری