سەردێڕ:

خواردنی ئەم سەوزانە لە پارشێودا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تینوویەتی

PM:11:45:18/03/2024

2748 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینەی رۆژووانان لە کاتژمێرە درێژەکانی بەڕۆژووبووندا بەدەست تینوویەتی و وشکبوونەوەوە دەناڵێن، پزیشکێکی بواری خواراک خواردنی چەند جۆرە سەوزەیەک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە پێشنیار دەکات.


کامەران رسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی بواری خۆراک لە هەژماری فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، خواردنی قاپێک سەوزەی وەک خەیار ، کاهوو ، رێواس ، تەماتە لە کاتی پارشێو جەستە دەپارێزێت لە وشک بوونەوە و ناهێڵێت بە رۆژ تینووت بێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، جگە لە کەمکردنەوەی تینوویەتی و وشکبوونەوە ئەو جۆرە سەوزانە بەسوودن بۆ کەمکردنەوەی قەبزی و ئاوسانی سک و رێگری دەکەن لە زیاد بوونی کێش.

ئاماژەی بەوەش کردووە، خواردنی میوەش لە پارشێودا هەمان کاریگەری هەیە بە تایبەت ئەو جۆرانەی دەوڵەمەندن بە ئاو وەک کێوی ، پڕتەقاڵ، لالەنگی، کاڵەک، شووتی، کێوی.













گەلەری