سەردێڕ:

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: نیگەرانین لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە

PM:09:25:18/03/2024

10760 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، نیگەرانن لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە و داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەن دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەلینا رۆمانەوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان پێویستە دەنگیان هەبێت لە بڕیاردان لە سەر داهاتوویان.

ئاماژەی بەوەش کرد، نیگەرانن لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە. دەشڵێت، "داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەین دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن."

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کشانەوەی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.

لەوبارەیەشەوە ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوە کرد، نیگەرانن لە کشانەوەی پارتی لە هەڵبژاردن و پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە، شەفاف دەکەن.













گەلەری