سەردێڕ:

خوێندنی باڵای هەرێم لەبارەی کرێی خوێندنی پارالێڵەوە بڕیارێکی نوێی دا

PM:03:32:17/03/2024

19188 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەرێکەر بڕیاریدا بەوەی لەدوای لێخۆشبوونی یەکەمەوە، لە ٪٢٠ی دیکەی کرێی خوێندنی خوێندکارانی پارالێڵ خۆش ببن.


وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، سەرەڕاى لێخۆشبوونى ٤٥٪ى کرێى خوێندنى پارالێڵ، بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونى ٢٠٪ دیکەى کرێى خوێندنى پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان.

 

لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ساڵانە لە بەشە جیاوازەکاندا چەند کورسییەک بۆ خوێندنی پارالێڵ دادەنرێت، کە خوێندکار بە پارە دەخوێنێت.

پێشتر وەرگرتنی کرێی خوێندنی پارالێڵ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لە دوو قیستەوە کرایە چوار قیست و بڕیاربوو سەرجەم قیستەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە خوێندکاران وەربگیرێت.


 













گەلەری