سەردێڕ:

لە سودان بەهۆی گەرماوە دەوامی سەرجەم قوتابخانەکان راگیران

PM:02:36:17/03/2024

1140 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی باشووری سودان رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی گەرماوە کە پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٤٥ پلە بەرز ببنەوە، بڕیاریان داوە بە راگرتنی دەوامی سەرجەم قوتابخانەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی باشووری سودان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی گەرمای توند روو لە ناوچەکە بکات و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاریان داوە لە سبەی دووشەممەوە دەوامی سەرجەم قوتابخانەکان رابگیرێن.

ئەوەشی خستە روو، دایکان و باوکان ئاگادار دەکەنەوە منداڵەکانیان لە ماڵەوە بمێننەوە و چونکە پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٤٥ پلە بەرزببنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، باشووری سودان رووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوای زۆر دەبێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما بە دەگمەن لە ٤٠ پلە تێپەڕ دەبن.













گەلەری