کەشناسی هەرێم کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی ئاشکراکرد و دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و لەکاتی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
دەشڵێت، لە سبەی
دووشەممەوە، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ
هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.
کەشناسی ئەوەشی
خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی گەیشتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆسەر ناوچەکە، پێشبینی
بارانبارین دەکرێت بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکاندا.
راشیگەیاندووە، لەدوای
یەکگرتنی هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لە
شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت.
بەپێی پێشبینی
ماڵپەڕە جیهانییەکانیش بۆ کەشی رۆژانی جەژنی نەورۆز، لە ٢٠ی مانگدا شەپۆلی
بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ٢١ی مانگدا ئاسمان تەنها هەور دەبێت، بەڵام لە ٢٢ی
مانگەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٦
سلێمانی : ١٧
دهۆک : ١٥
زاخۆ : ١٦
هەڵەبجە : ١٦
کەرکوک : ١٨
سۆران : ١٤
حاجی ئۆمەران : ٧
گەرمیان : ٢١