بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی کانی ماران لە سنووری کفری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب وەرگەڕا و لەئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای سەرقەڵا-خان لە نزیک گوندی کانی ماران لە سنووری کفری لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب وەرگەڕا.
ئاماژەی
بەوەش کرد، بەهۆی رووداوەکە کەسێک
گیانی لەدەستدا کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بوو و تەمەنی ٥٢ ساڵ بووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
رۆژی رابردوو لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا لە زاخۆ و شەقڵاوە دوو کەس گیانیان
لەدەستدا و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکانی
هاتوچۆ بە هۆکارێکی دیاری گیان لەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیان دادەنرێن، بەهۆی
خراپی رێگاوبان و شەقامەکانیشەوە، رووداوەکانی هاتوچۆ لە سەرتاسەری هەرێمدا روو لە
زیادبوونن.