سەردێڕ:

کونسوڵى فەڕەنسا لە هەرێم: پاڵپشتى نەخۆشخانەى بریندارانى چەکی کیمیایی دەکەین

PM:03:36:16/03/2024

700 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵى فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، وڵاتەکەى پاڵپشتى ئەو نەخۆشخانەیە دەکات کە تایبەتە بە چارەسەرکردنى بریندارانى چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە.


ئەمڕۆ شەممە، یان براون کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەوان وەک فەرەنسا بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی ئەو نەخۆشخانەیەی تایبەتە بە چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەیانەوێت دڵنیا ببنەوە لەوەی کە بریندارانی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە چارەسەری تەواو وەردەگرن.

ئەوەشی خستە روو، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کۆمەڵکوژیی هاوشێوە لە تەواوی ناوچەکە روو نەداتەوە.

٣٦ ساڵ بەر لە ئێستا؛ بۆنی سێو شاری هەڵەبجەی داگرت و لەبری ئەوەی بۆنی شیرینی ئەو میوەیە ئارامی بە دڵی دانیشتووانەکەیدا بهێنێت؛ تووشی ئازاری کردن تاوەکو ئەوەی بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج هەزار کەس و چەندان بریندار.

دوای تێپەڕبوونی ٣٦ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا، کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، چەندین ساڵە خەمەکانیان نەڕەوێنراوەتە و هەموو ساڵێک بەرپرسانی هەرێم دێنە لایان و بەڵێنی بێکرداریان پێ دەدەن و دەڕۆن بێ ئەوەی هیچ شتێک بکەن.













گەلەری