سەردێڕ:

پۆلیسی گەرمیان: گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

PM:11:45:15/03/2024

1300 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی شێخ لەنگەر سەر بە کوڵەجۆوە تەرمی گەنجێک هێنراوەتە پزیشکی دادوەری کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ هەینی، عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تەرمی گەنجێک کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە هێنراوەتە پزیشکی دادوەری کەلار.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەوتەی کەسوکارەکەی؛ ئەو گەنجە لەگەڵ ئامۆزایەکی خۆی بە شەڕ هاتووە و لە ئەنجامدا فیشەکی بەرکەوتوە و گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا تۆمەتبار دەستگیرکراوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤٠٦ بەندکراوە.

وتیشی، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ئاشکراکردنی هۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە.













گەلەری