سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەک لە چین حەوت گیانلەدەستدان و ٢٧ برینداری لێکەوتەوە

AM:11:50:14/03/2024

6720 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی چین رایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە فرۆشگایەکدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون.


میدیاکانی چین بڵاویان کردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە دوێنێ لە پارێزگای هێبی چین، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٧ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

ئەوەش خراوەتە روو، لە ئێستادا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون بە مەبەستی پێدانی چارەسەر.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بۆ هۆکاری روودانی تەقینەوەکە دەستی پێکردووە و بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستیان کەوتووە بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە.













گەلەری