لە ئەنجامی نەخواردنی خۆراک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی سه‌رئێشه ده‌بن له کاتی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زاندا به تایبه‌ت له چه‌ند رۆژی سه‌ره‌تادا.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە هۆکاره‌کانی سه‌رئێشه‌ی کاتی رۆژووگرتن کردووە.
ئەو هۆکارانەش بریتین لە:
١.دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له خوێندا به تایبه‌ت دوای بانگی عه‌سر.
٢. نه‌مانی مادده‌ی کافایین به تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌ی پێش ره‌مه‌زان به رۆژ بڕێکی زۆر چا، قاوه، نه‌ستله و خواردنه‌وه گازییه‌کانیان خواردووەتەوە.
۳. نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو ده‌بێته هۆی وشک بوونه‌وه‌ی جەستە، دابه‌زینی فشاری خوێن و دابه‌زینی ئاستی ئوکسجین له خوێندا.
٤. تێکچوونی سیستمی خۆراکی رۆژانه به هۆی تێکچوونی کاتی خواردن و جۆری خۆراک له مانگی ره‌مه‌زاندا.
٥ . هیلاکبوون له ماوه‌ی رۆژدا کاتی به‌ڕۆژبوون، تێکچوونی خه‌و و شه‌ونخوونی و که‌م خه‌وی.
٦. نیشانه‌ی دابه‌زینی نیکۆتین له‌و که‌سانه‌ی جگه‌ره و نێرگه‌له ده‌کێشن.