سەردێڕ:

نرخی بیتکۆین گەیشتە بەرزترین ئاست

PM:10:25:11/03/2024

900 جار خوێندراوەتەوە

بیتکۆین ژمارەی پێوانەیی شکاند و ئەمڕۆ نرخی یەک بیتکۆین گەیشتە ٧٢ هەزار و ٣٨٥ دۆلار، ئەمەش بەرزترین نرخی بیتکۆینە تاوەکو ئێستا.


ئەمڕۆ دووشەممە، دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە، تاوەکو گەشتە بەرزترین ئاستی ژمارەی پێوانەیی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ـی تێپەڕاند.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، نرخی یەک بیتکۆین بۆ ٧٢ هەزار و ٣٨٥ دۆلار بەرزبووەوە و بەمەش بیتکۆین ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و گەیشتە بەرزترین ئاست.

پێشتر، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١دا بیتکۆین ژمارەی پێوانەیی شکاند و نرخی هەر بیتکۆینێک گەشتە ٦٨ هەزار و ٩٩١ دۆلار.

نرخی بیتکۆین لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە نزیکەی ٧٠٪ بەرز بووەتەوە و شارەزایان پێشبینی دەکەن بیتکۆین بەرزترین ئاستی تۆمار بکات، چونکە بەم دواییە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رێگەیان بە دروستکردنی سندوقی وەبەرهێنانی بازرگانی داوە بۆ مامەڵە کردن بە بیتکۆین.













گەلەری