سەردێڕ:

چۆن لە مانگی رەمەزاندا کێش دادەبەزێنیت؟

AM:11:59:11/03/2024

1596 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە هاوڵاتییان بەدەر لە رۆژووگرتن و پابەندییە ئاینییەکەیان، مانگی رەمەزان بە دەرفەتێک دەبینن بۆ وازهێنان لە هەندێک خووی وەک جگەرە و نێرگەلەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان، بەشێکی دیکەشیان بە دەرفەتێکی دەبینن بۆ دابەزاندنی کێش.


جگە لەوەی دابەزاندنی کێش لە مانگی رەمەزان ئەستەم نییە، کاریگەری رۆژوو لەسەر کێشی جەستە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە.

ماڵپەڕی "WebTeb" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند رێنماییەک کردووە بۆ دابەزاندنی کێش لە مانگی رەمەزاندا، ئەوانیش:

١.کاتژمێرێک پێش رۆژوو شکاندن وەرزش بکە.

٢. زۆرتر خواردنی سەوزە، بەو پێیەی سەوزە زۆرێک لەو ڤیتامین و کانزایانە بە جەستە دەبەخشێت کە پێویستی پێیەتی، رێژەی کالۆری کەمی تێدایە، یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بکەیت.

٣.رێککردنەوەی خەو، کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی چەوری و کێشی جەستە.

٤.دوورکەوتنەوە لە خواردنە ئامادەکراوەکان، نەخواردنی خۆراکە لە قوتوو نراوەکان.

٥.نەخواردنی خواردن لە پارشێودا، ئەمە خوویەکی خراپە، خەڵک وادەزانن ئەگەر نان نەخۆن لاواز دەبن، بەڵام بە پێچەوانەوەیە.

٦.کەمکردنەوەی شەکر، خوێ و خۆبەدوورگرتن لە خۆراکە سوورکراوەکان.













گەلەری