سەردێڕ:

گۆڕانکاری لە بنکەیەکی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیناندا کرا

PM:08:11:07/03/2024

19712 جار خوێندراوەتەوە

بانکی مەڵکەندی رایگەیاند، ئەو خانەنشینانەی لە نوسینگەی ئیبراهیم ئەحمەد مووچە وەردەگرن مووچەی مانگی دوویان گواستراوەتەوە و شوێنەکانیان گۆڕاوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی رایگەیاند، خانەنشینانی شارستانی مووچەی مانگی دوویان گواستراوەتەوە بۆ نوسینگەی رەند گەلەری لە شەقامی سالم لە نزیک پردی خەسرەو خاڵ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، زیندانیانی سیاسی و ژنانی شاخ مووچەکانیان گواستراوەتەوە بۆ نوسینگەی هەفتە بازاڕی سلێمانی تەنیشت یاریگای چیا.

ئەمە لە کاتێکدایە خانەنشینانی هەرێم، هاوتای فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوویان بۆ پاشەکەوت کرا و ئێساش مانگی ئازارە و تا ئێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە. 












گەلەری