سەردێڕ:

بە تۆمەتی دزینی زانیارییەکانی ژیری دەستکردی گووگڵ؛ هاوڵاتییەکی چینی دەستگیر کرا

PM:05:11:07/03/2024

1400 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، هاوڵاتییەکی چینیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە دزینی نهێنییە بازرگانییەکانی ژیری دەستکرد لە ئەمریكا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، هاوڵاتییەکی چینی بە ناوی "دینگ لینڤی" کە پێشتر ئەندازیاری پرۆگرامساز بووە لە کۆمپانیای گووگڵ و تۆمەتبارکراوە بە دزینی نهێنییە بازرگانییەکانی ژیری دەستکردی گووگڵ.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو هاوڵاتییە چینییە، کاتێک کارمەندی گووگڵ بووە، بە نهێنیی کاری لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا کردووە کە ناوەندەکانیان لە چینە، لەو ماوەیەدا زانیارییە هەستیارەکانی کۆمپانیای گووگڵی ڕەوانەی هەژماری کەسی خۆی کردووە.

دەشڵێت، "چوار تۆمەتی جیا دراوەتە پاڵ هاوڵاتییە چینییەکە و دەستگیرکراوە و ئەگەر تۆمەتەکانی لەسەر ساغ بکرێتەوە، ئەوا بۆ هەر یەکێکیان سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت".

هاوکات هەر لەو بارەیەوە، کریستۆفەر رای بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا رایگەیاند ، ئەو کۆمپانیایانەی ناوەندەکانیان لە چینە بەرەو دزینی داهێنانەکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێن.

وتیشی،" ئەم دزییانە دەرەنجامی نەرێنییان دەبێت لەسەر ئابووریی و ئاسایشی نیشتمانیی وڵات".













گەلەری