سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان لە بەرزبوونەوەدایە

AM:09:35:05/03/2024

9984 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە دوو هەزار و ١١٩ دۆلار. لە بازاڕەکانی هەرێمیش، بەراورد بە دوێنێ، هەر مسقاڵێک چوار هەزار دینار بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی بازاڕی زێر، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستاشدا گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٨ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و کیلۆگرامێکیش بە ٦٨ هەزار و ٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ پەیوەندیەکی راستەوانەی هەیە لەگەڵ نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری دەکاتە سەر زێڕ، بە تێکڕاش زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٧ هەزار دینارە.













گەلەری