سەردێڕ:

هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەردەوام دەبێت

PM:03:28:29/02/2024

932 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشتر لەلایەن ئێرانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رادەگیرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕیارە هەڵپەسێردراوە.


بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، هاتوچۆی گەستیاری لە دەروازەکەدا ئاساییە و بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر لەلایەن ئێرانەوە ئاگادارکرانەوە، بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران هاتوچۆی گەشتیاری رادەگیرێت، بەڵام لە ئێستادا بڕیارەکەیان هەڵپەساردووە.

پێشتریش، لە رۆژی ٨ـی مانگی شوباتدا بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ رایگەیاند، تا رۆژی ١٢ـی شوبات لەرێگەی دەروازە سنورییەکانەوە هیچ هاوڵاتییەک ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی ئێران بکات بەهۆی پشووی ٢٢ـی بەهمەنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێران لە رۆژی ٢٢بەهمەندا بۆماوەی چوار رۆژ تەواوی هاتوچۆی گەشتیارانی بیانی رادەگیرێت و رێگە بە هیچ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت نادرێت بچێتە ئەو وڵاتەوە و لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنیش دوو رۆژ هاتوچۆکردن رادەگیرێت.













گەلەری